Image

بەشی یاریدەدەری پزیشکی ددان

بەشی یاریدەدەری پزیشکی ددان

دامەزراندن: ٢٠٢٤

بەشی یاریدەدەری پزیشکی ددان لەساڵی (٢٠٢٤) لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان دامەزراوە، مەبەست لە دامەزراندنی ئەم بەشە ئاشنابوونی فێرخوازانە بە شێوەیەکی گشتی لەسەر ڕاهێنانی کاری پزیشکی ددان کە پیشەیەکی ڕاهێنراوی چاودێری تەندروستییە، لەم بەشەدا فێرخوازان بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی وانە دەخوێنن و ئامادەدەکرێن بۆ کارکردن لە دامودەزگا حکومی و ئەهلییەکاندا. هەروەها فێرخواز بەشێوەیەکی ئەکادیمی و زانستی ئامادەدەکرێت کە لە داهاتوودا بتوانێت ببێتە یاریدەدەری پزیشکی ددان کە لە نزیکەوە لەگەڵ پزیشکانی ددان کاردەکات بۆ پێشکەشکردنی چاودێری نەخۆش، پشتگیریکردنی ڕێکارەکانی ددان و یارمەتیدانی بەڕێوەبردنی کارەکانی ڕۆژانەی ئۆفیسی ددان.  هەروەها کۆمەڵێک ئەرکی بەرفراوان ئەنجام دەدەن کە دەکرێت هەم کلینیکی و هەم کارگێڕی بن.

لە لایەنی کلینیکیەوە، یاریدەدەرانی پزیشکی ددان دەتوانن:

نەخۆش بۆ چارەسەرکردن ئامادە بکەن.

تەعقیمکردن و ئامادەکردنی ئامێرەکان.

گەیاندنی ئامێرەکان بۆ دەستی پزیشکی ددان لە کاتی ڕێکارەکانی ددان.

وەرگرتنی تیشکی ددان.

یارمەتیدان لە ئیمپڕێشن و کاری تاقیگەی ددان.

پێدانی ڕێنمای لەسەر پاکوخاوێنی دەم و ددان و چاودێری دوای نەشتەرگەری بە نەخۆشەکان.

لە ڕووی کارگێڕییەوە یاریدەدەرانی پزیشکی ددان دەتوانن:

دانانی کات بۆ چاوپێکەوتن.

پاراستنی تۆماری نەخۆش.

مامەڵەکردن لەگەڵ کاغەزەکانی ڕەچەتە و بیمەی تەندروستی ددان.