سێیەمین سیمپۆزیۆمی تەندروستی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بەڕێوەدەچێت
پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان سێیەمین سیمپۆزیۆمی تەندروستی بە ناونیشانی:"لە پشت زەردەخەنەوە: پەیوەستکردنی تەندروستی بە جوانکارییەوە لە تەندروستی سەردەمدا" Beyond the Smile: Bridging Health and Aesthetics in Modern Healthcare
بە هاوبەشی لەگەڵ سەنتەری B&R ساز دەکات، کە تێیدا دوو پانێڵ و وۆرکشۆپێک و هەشیت کۆمپانیای بواری دەرمان و دوو کۆمپانیای سەنتەری تیشکی ددان لەگەڵ دەیان پزیشکی پسپۆڕی جیاجیا تێدا بەشدار دەبن.
شوێن: پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان - هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب - بەرزاییەکانی سلێمانی.
ڕۆژ: پێنج شەممە، ڕێکەوتی ٢٩/٥/٢٠٢٥ کاتژمێر: ٠٩:٠٠